١٥ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:٤٧
Source: Mehrnews
بێدەنگی مسکۆ بە پاگەندەی گواسترانەوەی ئۆرانیۆمی ئێران بۆ ڕووسیا

کرملین هەمبەر بە پاگەندەی گاردییەن سەبارەب بە گواسترانەوەی ئۆرانیۆمی پیتاندراوی ئێران بۆ ڕووسیا وەک بەشێک لە شیمانەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا، هیچ هەڵوێستێکی نەنواند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، دیمیتری پێسکوف، وتەبێژی کەرملین ئەوڕۆ سێ‌شەممە لە وەڵامی پرسیار لە ئەگەری گواسترانەوەی خەزێنەی ئۆرانیۆمی پیتاندراوی ئێران بۆ مسکۆ وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی شیمانەیی ئێران و ئەمریکا لە داهاتوودا، وتی: من هیچ وەڵامێک بەو پرسیارەی ئێوە نادەمەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر گاردییەن لە ڕاپۆرتێکدا ئیدعای کردبوو کە چاوەرەوانی دەکرێت تاران پێشنیاری گواستنەوەی خەزێنەی ئۆرانیۆمی پیتاندراوی خۆی بۆ وڵاتێکی سێهەمی وەک ڕووسیا، وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی لەگەڵ واشنتۆن، ڕەت بکاتەوە.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha